كوردستانهەواڵ

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر لەزگەکردنی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدات

هاتوچۆی‌ هەولێر ئۆتۆمبێلێکی دەستبەسەردا گرتووە کە بەلەزگە رەنگەکەی گۆڕدراوە و دەشڵێت، “نابێت ئەو رەنگ گۆڕینە لە دوکانی جوانکارییەکاندا بکرێت، وەک ئەوەی ریکلامی بۆدەکەن گوایە ئاساییە و حکومەت ئەوەندە بێتوانا نییە کەمالیاتێک بکاتە دەمڕاستی خۆی”.

بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە دەستکاریکردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بە لەزگە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەو کەسەی کە نیازی گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبێلی هەیە دەتوانێت داوایەکی فەرمی بداتە بەشی هونەری لە هاتوچۆ و رەزامەندی وەربگرێت لەسەر گۆرینی رەنگەکە ئەوەش تەنها بە بۆیاغ”.

ئاماژەبەوەشکراوە: “نابێت ئەو رێکاری رەنگ گۆرینە لە جوانکاری‌ سەر شەقامەکانەوە بکرێت و ئەو ریکلامەی جوانکارییەکان دەیکەن گوایە ئاساییە، هیچ بنەمای‌ نییە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێکی ئۆتۆمبێلەکان و بەتایبەتیش لە چینی گەنجاندا، هەڵدەستن بە گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبێلەکان یان ئەنجامدانی جوانکاری تیایدا لە رێگای لەزگەوە، هاتوچۆی هەرێمیش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەو کارە نایاساییە و دەبێت به‌ رێگای یاسایی و لە رێگای هاتوچۆوە بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close