كوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە

بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كردووە و دەشتوانن لە داهاتوودا زیاتری بکەن.

دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات زیادی كردووە و بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیاد بووە.

وتیشی، بڕیارە لەمانگی 4ی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی دیكەی كارەبا لەگەرمیان بەرهەم بهێنین و لەمانگی تەموزیشدا بڕەكە لەهەمان كێڵگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان بۆ 165 مێگاوات كارەبا بەرز بكەینەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا راشیگەیاند، بەپێی راپۆرتێكی سامانە سروشتیەكان بڕیارە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ 200 پێ سێجا بەرزبكەنەوە، بەمەش دەتوانین زۆربەی وێستگەكانی لەكاركەوتوو بخەینەكار و بارودۆخی كارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵ لەدوای ساڵ روو لەباشی بكەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close