كوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی نزیكەی 20 ملیار دیناری دەركرد

وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، قەرزی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری دارایی رەزامەندیداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١٩ ملیار دینار بە مەبەستی دانەوەی قەرزی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بە شێوەی نەقد.

وەزارەتی دارایی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خەرجکردنە ساڵەکانی (٢٠١٦-٢٠١٧)(٢٠١٧-٢٠١٨) (٢٠١٨-٢٠١٩) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجکراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەبێت، دەشڵێت، “بە مەرجێک کارنەکاتە سەر موچەی فەرمانبەران.”

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی:

پاڵپشت بە یاسای ژمارە(٩)ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئەمرۆ بەرواری ٢٠٢١/٢/٩ وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٩ ملیار و ٦٨٦ ملیۆن دینار و ٤٧٢ ھەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی،  بە شێوەی نەقدی.

ئەو خەرجکردنە ساڵەکانی (٢٠١٦-٢٠١٧)(٢٠١٧-٢٠١٨) (٢٠١٨-٢٠١٩) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجکراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەربە وەزارەتی شەھید و ئەنفالکراوان دەبێت، بە مەرجێک کارنەکاتە سەر موچەی فەرمانبەران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close