كوردستانهەواڵ

كەسێك كە بریندارێكی گەیاندە نەخۆشخانە دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، كەسێكیان دەستیگركردووە كە هاوڵاتیەكی بە برینداری گەیاندووەتە نەخۆشخانە و وتویەتی ئۆتۆمبێل لێیداوە و ئەو وەك كارێكی مرۆیی گەیاندوویەتیە نەخۆشخانە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند “پاش ئەوەی تۆمەتبار (م، ھ، ع لەدایكبووی ٢٠٠٢) هاوڵاتییەك بەبرینداری دەگەیەنێتە نەخۆشخانە گوایە بەئۆتۆمبێل لێیدراوە و ئەم وەك ئەركێكی مرۆیی گەیاندویەتییە نەخۆشخانە، هێزەكانی پۆلیس لەتۆمەتباری ناوبراو بەگومان دەبن” بۆیە دەستگیری دەكەن. 
ئەو تۆمەتبارە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردسات دەستگیركراوە و پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی “دەركەوت كە دوو چەكی بێ مۆڵەت لەجۆری دەمانچە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدایە، هەروەها هێزەكانی پۆلیس ئەوەشیان ئاشكراكرد كە ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكە بێ سەرەتایە و تابلۆی ساختەی پێوەكردووە”.
پۆلیس ئەوشەی ئاشكراكردووە، لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە كە خۆی بەئۆتۆمبێل لەو كەسەی داوە، بە چوار ماددەی یاسایی راگیراوە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close