جیهانهەواڵ

بایدن، رەتى دەکاتەوە سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت

سەرۆکى ئەمەریکا رەتى دەکاتەوە سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت تا ئەو کاتەى ئێران پابەندى جێبەجیکردنى رێککەوتنامەى ئەتۆمى دەبێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى (سى بى ئێس)ى ئەمەریکى، جۆ بایدن لەبارەى پرسى هەڵگرتنى سزاکان لەسەر ئێران رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک سزاکانى سەر ئێران هەڵناگرین، تا ئەو کاتەى تاران پابەندى جێبەجێکردنى سەرجەم بڕگە و ماددەکانى رێککەوتنى ئەتۆمى (2015) دەبێت.

لاى خۆیەوە عەلى خامنەیى رێبەرى شۆڕشى ئیسلامى ئیران بەر لە لێدوانەکەى بایدن رایگەیاندبوو: بۆ ئەوەى ووڵاتەکەى رێککەوتنى ئەتۆمییەکەى جێبەجێبکات پێویستە ئەمەریکا سزا ئابورییەکانى سەر ئێران هەڵبگرێت.

پیشتریش ئاژانسی بلومبێرگ-ى ئەمەریکى بڵاوی کردبۆوە جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا بیر لەوە دەکاتەوە فشارى دارایی لەسەر ئێران کەمبکاتەوە بەبێ ئەوەى سزا ئابوریەکانى سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت، یاخود دەستکارى بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close