كوردستانهەواڵ

ئومێد خۆشناو وەکو پارێزگاری هەولێر دیاریکرا

کەمێک لەمەوبەر، پرۆسەی دەنگدان بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر لە ئەنجومەنی پارێزگاکە بەڕێوەچوو و تیایدا، ئومێد خۆشناو بە ١٨ دەنگ لە کۆی ٢٣ دەنگ وەکو پارێزگاری هەولێر دیاریکرا.

لەوبارەیەوە، ئومێد خۆشناو رایگەیاند، کارنامەکەی بریتییە لە جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئومێد خۆشناو دانیشتووی شاری هەولێرە و لەدایکبووی ١٩٧٧ە. دبلۆم و بەکالۆریۆسی لە راگەیاندن و رۆژنامەوانیدا هەیە و هاوکات، ماستەری لە یاسای گشتیدا هەیە.

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوو لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close