كوردستانهەواڵ

دووکەسی دیکە خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر کاندیدکرد

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێیە بۆ شارەکە تا ئێستاش چوار کەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار کاندید کردوە.

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە کۆبونەوەکە رۆژی دووشەممە کاتژمێر 10 و نیوی بەیانی بەڕێوەدەچێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی پارێزگا دەرگای خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگار کردەوە و پارتی دیموکرات ئومێد خۆشناوی کاندید کرد و سێ کەسی دیکەش خۆیان بۆ پۆستەکە کاندیدکردوە.

عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ڕاگەیاند جگە لە پارێزەر ئومێد پاڵانی هەریەکە لە ئەندازیار ئامۆژگار محەمەد و پارێزەر سەدرەدین قادریش سیڤی خۆیان پێشکەش کردوە و کاندیدن بۆ پۆستی پارێزگار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close