عێراقهەواڵ

بۆ رێکەوتن لەسەر ئاوی دیجلە؛ شاندێکی عێراق دەچێتە تورکیا

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق رایگەیاند، نێردەى تایبەتى سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانى تورکیا دەکات و ڕێکەوتنێک بۆ ڕێکخستنى پشکى ئاوى عێراق لەڕووبارى دیجلەدا واژۆ دەکرێت.

عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دۆسییەى دانوستان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ بەتایبەت لەسەر پشکى ئاو لەگەڵ (تورکیا ، ئێران و سوریا) یەکێکە لە دۆسییە گرنگەکان و بەرەو پێشچوونى لەگەڵ تورکیادا بەخۆیەوە بینیووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندێکی عێراق بەمنزیکانە سەردانى ئەنقەرە دەکەن بەمەبەستى واژۆ کردنى ڕێکەوتنێک لەنێوان هەردوولادا بەتایبەتى بۆ ڕێکخستنى پشکى ئاوى عێراق لەڕووبارى دیجلەدا.


بەهۆى پڕۆژەى گاپەوە کە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لەلایەن تورکیاوە  کاری لەسەر دەکرێت کە بریتیە لە دروستکردنى (22) بەنداو، عێراق بۆ ماوەى (15) ساڵە دووچارى کەمبوونەوەى ئاو بووەتەوە لەڕووبارەکانى دیجلە و فوراتتدا و چەند جارێکیش ئەو پرسەى بەتورکیا گەیاندووە.  

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close