كوردستانهەواڵ

مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ پشتگیری له‌ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌

“ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە (60) ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانمان کردووە لە سندوقی شێرپەنجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ‌ بۆ دابینكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ تیمەکانی پزیشکی تاکو چارەسەری شێرپەنجەی پێبکەن

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌یه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، “مه‌سرور بارزانی”، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به‌ چیرۆكی ژنه‌ تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، “ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە (60) ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانمان کردووە لە سندوقی شێرپەنجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ‌ بۆ دابینكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ تیمەکانی پزیشکی تاکو چارەسەری شێرپەنجەی پێبکەن، وێڕای دروستكردنی بنكه‌ و سەنتەری پێشکەوتوو و دەستەبەرکردنی كه‌لوپه‌ل و دەرمان”.

چواری شوبات، رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یه. بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌یه‌دا، له‌ كۆنگره‌ی “پاریس”، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و رۆژه‌ داوه‌. له‌ (2009)دا یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ درووشمی “منداڵێتی خۆم به‌و په‌ڕی چالاكی و ته‌ندرووستییه‌وه‌ خۆش ده‌وێت” هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی بۆ بنبڕكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ راگه‌یاند.

له‌ (2011)دا، ته‌ندرووستی جیهانی به‌ درووشمی “شێرپه‌نجه‌.. ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت” هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی راگه‌یاند و له‌ (2016)دا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ ژێر درووشمی “ئێمه‌ ده‌توانین.. من ده‌توانم” بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ راگه‌یه‌ندرا. هه‌روه‌ها له‌ (2019)دا هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی سێ ساڵه‌ تا (2021) له‌ ژێر درووشمی “من.. ئه‌نجامی ده‌ده‌م” هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close