
دەزگای هەواڵی فەڕمی سعودیە، ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی سێشەممە وڵاتەکەی بڕیاریداوە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی 20 وڵات بۆ ناو سعودیە ڕابگرێت.
بڕیارەکە، دیبلۆماتکاران و هاوڵاتیانی سعودیە و ڕاوێژکارانی تەندروستی و خێزانەکانیان ناگرێتەوە، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
ڕێوشوێنە کاتییەکە لەئەمڕۆوە دەستپێدەکات و هاوڵاتیانی ئیماڕات, ئەڵمانیا, بەڕیتانیا, ئەمەریکا, ئەفریقای باشور، فەڕەنسا، میسڕ، لوبنان، هیندستان و پاکستان دەگرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە