كوردستانهەواڵ

لە سلێمانی دوو كەس بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دەستگیر كردنی دوو تۆمەتباری بەبڕێك مادەی‌ هۆشبەرەوە راگەیاند كە لە ماڵێكدا خەریكی كێشانی بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌ وورد لەسەر دوو تۆمەتبار كە لەماڵێكدا لەشاری‌ سلێمانی‌ سەرقاڵی‌ كێشانی‌ مادەی‌ هۆشبەر بوون، شەوی‌ ڕابردوو دەستگیركران. 
لەكاتی دەستگیركردنیاندا هێزەكانی پۆلیس توانیویانە دەستیشبگرن بەسەر بڕێك ماددەی‌ هۆشبەردا لەجۆرەكانی‌ كریستاڵ ‌و هیرۆین ‌و ئەو كەلوپەلانەی‌ ماددەكانیان پێ كێشابوو.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە: لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (د، ك، گ لەدایكبوی‌ 1967) و (ش، ن، ر لەدایكبوی‌ 1991) بەپێی‌ ماددەی‌ 14ی‌ ماددەی هۆشبەر ‌و بەبڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close