كوردستانهەواڵ

بەبێ رێککەوتن شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغداوە دەگەڕێتەوە هەولێر

سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، “شاندەکەی ھەرێم ئەمڕۆ دەگەریتەوە ھەولێر بەبێ ئەوەی ھیچ رێککەوتنێکی کردبێت.”  

ئەگەری زۆرە لە سەرەتای ھەفتەی داهاتوودا جارێکی دیکە شاندەکە بگەڕێنەوە بەغدا لە کاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە.

لەبارەی هۆکاری رێککنەکەوتنەکەش ئاماژەی بەوەکردووە، لایەنە شیعەکان داوای کۆی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەکەن، بەڵام شاندی هەرێم ئەو داواکارییەیان رەتکردووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close