
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگەی دوو سایدی نێوان (قەزای شێخان- کۆمەڵگەی مەهەتێ) تانکەرێکی نەوت گڕیگرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر (08:00)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە بونی روداوی گڕگرتنی تانکەرێک کە نەوتی خاوی پێبووە، لەسەر رێگەی دوو سایدی نێوان (قەزای شێخان- کۆمەڵگەی مەهەتێ).
ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو روداوەوە لە (4٪)ی جەستەی شۆفێری تانکەرەکە سوتاوە، لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.




لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە