
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی هاوپەیمانیکردنی لەنێوان حزب ولایەنەکاندا بۆ 10 ی شوبات درێژکردەوە.
عەبدولڕەزاق موشیر بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند جگە لە هاوپەیمانیکردن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش دوو مانگی درێژکراوەتەوە و هەتا 31 ی ئازار هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن.
ڕاشیگەیاند خۆ تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان هەتا سەرەتای مانگی سێ درێژکراوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد ژمارەیەکی زۆر لە حزب و کەسایەتی فۆڕمی کاندیدیان وەرگرتووە،بەڵام هەتا ئێستا کەس خۆی لای ئەوان تۆمارنەکردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە