كوردستانهەواڵ

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک کە زیاتر لە ١١ هەزار لە ئۆتۆمبێلدا دزیبوو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە زیاتر لە ١١ هەزار دۆلاری لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا ‘دزیبوو’.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان بە دەستگیر كردووە، كە لە بەردەم هۆتێلێک لە شەقامی ٦٠ مەتری شارەکە، لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا بڕی ١١ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری دزیبوو.”

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە ناوی (هـ، ح، خ)بووە و تەمەن ٣٢ ساڵ دەستگیرکردووە.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، کە بە جیا پێنج تاوانی دزیكردنی لە هەمان شوێن ئەنجام داوە، دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان بەند كراوە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەشدا، دەست بەسەر كۆی پارە دزراوەكەدا گیراوە و رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close