كوردستانهەواڵ

بڕیارێکی تازە لەسەر مۆڵەتی شوفێری لێخوڕینی تاکسی دەردەکات

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایەگەیەنێت:هەر کەسێک مۆلەتی گشتی تاکسی هەبێت بەو مۆلەتە دەتوانێت هەموو جۆرە تاکسیەک و بارهەڵگرێش لێبخورێت هەروەها ئۆتۆمبێلی تایبەتیش لێبخورێت
بەلام کەسێک کەمۆڵەتەکەی تەنها گشتی بێت بەو مۆڵەتە بۆی نیە تاکسی ساڵۆن لێبخورێت.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە باسک نێت- راگەیاند: لە گەڵ دەرچوونی بڕیاری رێکخستنەوەی کاری تاکسی و لێدانی لۆگۆ لەتاکسیەکان بریاردراوە کە شوفێری تاکسی وەکو پیشەیەکی تایبەت بناسێندرێت، بۆیە فەرمانبەر و کەسانی سلکی سەربازی و هێزەکانی ناوخۆ لێی بێبەشکران. وتیشی: “بەپێی بڕیارەکە هەر کەسێک ببێت بە شوفێری تاکسی، لەپاش تەواوکردنی رێکارەکانی لۆگۆلێدان دەبێت مۆڵەتە گشتیەکەی بگۆڕێت بۆ مۆڵەتی گشتی تایبەت بەتاکسی.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو رێکارە پرسیارێکی زۆر و دڵەراوکێیەکی زۆری لای شوفێرانی تاکسی دروستکردوە، چونکە ئەوان واتێدەگەن کەمۆڵەتەکەیان گۆڕی بۆمۆڵەتی تایبەت بە تاکسی لێخوڕین ئیتر ناتوانن بارهەڵگری گەورەی پێ لێبخورن، بۆیە ئێمە بە پێویستی دەزانین روونی بکەینەوە کە هەر کەسێک مۆڵەتی گشتی تاکسی هەبێت بەو مۆڵەتە دەتوانێت هەموو جۆرە تاکسیەک وبارهەڵگرێک لێبخوڕێت و هەروەها ئۆتۆمبێلی تایبەتیش لێبخوڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو: کەسێک کە مۆڵەتەکەی تەنها گشتی بێت بەو مۆڵەتە بۆی نیە تاکسی ساڵۆن لێبخوڕێت، بەلام بۆی هەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وپاس وتایبەت لێبخوڕێت واتا مۆڵەتی لێخوڕینی گشتی (تاکسی) باشترو گشتگیرترە لەمۆڵەتی گشتی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close