
شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، بۆ ماوەى حەوت رۆژ سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه.
بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، بۆ ماوەى حەوت رۆژ سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه، داواش له شۆفێران ده‌كه‌ن شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێرپردهكه و شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی دیکە به‌كاربهێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارەش دەگەرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروستنه‌بێت لەسەر شەقامەکان.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، چەند رۆژێکە، بەشێک لە شەقامەکانى سلێمانى لەلایەن تیمەکانى هاتوچۆ و شارەوانییەوە نۆژەن دەکرێنەوە و لە بەشێکی شەقامەکاندا قەرەباڵغ و بەربەستی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروستبووە.