كوردستانهەواڵ

وەزیری کارەبا: کێشەی کەمی کارەبا تەنها نەبوونی سوتەمەنییە

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کێشەی کەمی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە ئەگینا ئەگەر سوتەمەنی هەبێت ئەمڕۆ دەتوانن 6500 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنن.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم لەکاتی کردنەوەی دوو پرۆژە لەهەولێر بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند ئێمە کێشەمان لە ژێرخانی کارەبا نیە و دەتوانین 6500 مێگاوات بەرهەمبهێنین،بەڵام بەهۆی دابینەکردنی سوتەمەنییەوە لە ئێستادا تەنها 3500 مێگاوات بەرهەمدێت.

وەزیری کارەبا ڕاشیگەیاند ئێستا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرەو باشبوون چووە و بڕی بەرهەمهێنانیان زیادکردوە،بەڵام بەهۆی لەم کاتەدا خواست لەسەر کارەبا زۆر زیادبووە.

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کارەباشەوە کەمال محەمەد ئاشکرایکرد هەموو هەوڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئەوەیە کێشەی کارەبا چارەسەربکات.

وتیشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەهەوڵدان و پلان ئەوەیە بڕێکی زۆرتر غاز بۆ وێستەگەکان دابینبکرێت بۆ ئەوەی کارەبا باشتربکرێت.

هەروەها سەبارەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی سروشتی وەزیری کارەبا ڕایگەیاند کۆمپانیاکەی ئیتاڵی توێژینەوەی بۆ کردوون دەرکەوتووە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەوا سەرکەتووو نابێت،بەڵام بۆ وزەی خۆر دەتوانن بەرهەم بهێنن و لە ئێستاشدا بڕی بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close