كوردستانهەواڵ

كاره‌باى سلێمانى: حکومەت رەزامەندی لەسەر دوو پرۆژه‌ى ستراتیژیی دەربڕیوە

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا دەڵێت: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوی  ژمارە 903 لە 21/1/2021 رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 44 میار و 534 ملیۆن و 377 هەزار دینار، لە داهاتی گشتی كارەبا بۆ دوو پرۆژەی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی راگەیاندووە، پرۆژەكان بریتین لە هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای تەوژم بەرزی (KVA DC 132) تانجەرۆ- سەیدسادق بەدرێژایی (55) كیلۆمەتر‌ كە سودێكی زۆری بۆ بەرزكرتنەوەی توانای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ ناوچەكانی سەیدسادق، هەڵەبجەی شەهیدو پێنجوێن دەبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، پڕۆژەی دووەم بریتییە لە هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای (KVA D 132) بازیان – رانیە كە درێژییەكەی (105) كیلۆمەترە و سودێكی زۆری دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی تونای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ ناوچەی پشدەر و بیتوێن و كەمكردنەوەی بارزۆری سەرتۆڕەكانی گواستنەوەی وزەی سنورەكە‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close