كوردستانهەواڵ

کونسوڵگەری ئێران لەبارەی کورتە فیلمەکەی بارزانیەوە روونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کورتەفیلمی “توکل” ئاگادارینامەیەکی ناڕەزایی دایە کونسوڵگەریی ئێران، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، “لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو کورتە فیلمە دەکەین”.

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ناڕەزایەتی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاگادارینامەیەکمان دایە کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر”.

لای خۆیشیەوە، نەسڕوڵڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، “قاسم سولەیمانی رێزێکی گەورەی بۆ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو و بەهەمانشێوە ئێران پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد هەیە و بارزانیش هەڵوێستی ئێمە دەزانێت کە دژی ئەو جۆرە فیلمەین”.

وتیشی، “هەندێک لایەن دەیانەوێت پەیوەندییەکانمان تێکبدەن، ئێمە لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەکەین”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، لە سۆشیاڵ میدیاکانی ئێرانەوە کورتە فیلمیک بەناوی “توکل” بڵاوکرایەوە کە تیایدا، باس لە هاوکاری قاسم سولەیمانی بۆ هەرێمی کوردستان و نەکەوتنی هەولێر دەکات لە سەروبەندی هاتنی داعشدا.

هەر لە فیلمەکەدا، کارەکتەری مەسعود بارزانی لە هاوکاریی ئەمریکییەکان بێ ئومێد دەبێت و ئێرانییەکان وەکو فریادرەس دەبینێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close