كوردستانهەواڵ

سۆران؛ یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەر و (100) حەبی جۆری ترامادۆڵ.



لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەراکان بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی (12/1/2021) لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، توانرا دەستبگرێت بەسەر بڕی (یەک کیلۆ و 20 گرام ) ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشە، کە بەشێوەیەکی تۆکمە لە ناو پارچە (لباد- ئیزوگام) دا شاردرابۆوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێکەوتی (20/1/2021) لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران، (110) حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەردا گیراوە، کە  کەسێکی ئێرانی هەوڵیداوە بهێنێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.


بەوتەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان، چوار تۆمەتبار لەسەر هێنانی ئەو ماددە هۆشبەرانە دەستگیرکراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close