كوردستانهەواڵ

ئه‌مشه‌و به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌هه‌ولێر‌ 2 كه‌س كوژران 8ی تریش برینداربوون

لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی لە هەولێر دوو كەس كوژران و هەشت كەسی دیکەش بریندار بوون .

كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە ناحیەی دارەتووی سەر بەپارێزگای هەولێر، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە كە ئامۆزای یەكتر بوون، دوو كەس كوژراون و هەشت كەسی دیکەش برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، ئەو دوو کەسەی کە کوژراون، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، برینی سێ كەس لە بریندارەکان سەختە و سەرجەم بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر گواستراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای دروستبوونی شەڕەکە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە ئێستادا شەڕەكە كۆتایی پێهاتووە.

لەوبارەیەشەوە کاروان عارف محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو ڕاگەیاند، “شەڕەکە لە دارەتووی نوێ بووە و بەپێی زانیارییەکانی ئێمە شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە”.

وتیشی، لە ئێستادا باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دوای ڕووداوەکەش چەند کەسێک لەو شوێنە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی دیكە

Close