عێراقهەواڵ

كازمی شەش باڵوێزی وڵاتەكەی خانەنشینكرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق خانەنشینكردنی شەش باڵیۆزی پەسەندكرد و خزمەتی سێ باڵیۆزی دیكەشی درێژكردەوە.

بەگوێرەی نوسراوێك كە رۆژی 28ی ئەم مانگە مستەفا كازمی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە تیایدا خانەنشینكردنی شەش باڵیۆزی پەسەندكرد كە لە تەمەنی یاسایی خانەنشیندا بوون.

هاوكات مستەفا كازمی بڕیاریشیداوە كە خزمەتی سێ باڵیۆزی دیكە درێژ بكرێتەوە، كە پێكهاتوون لە هەریەكە لە (ئەرشەد عومەر ئیسماعیل و محەمەد حەكیم عەبد عەلی و فەرید مستەفا كامیل). 

دەقی نوسراوەكە: 

بابەتی دیكە

Close