نوسەران

پێش ئەوەی ئیمزا لەسەر هەر بەڵگەنامەیەکی فەرمی یان نافەرمی بکەی ئاگاداری چەند شتێک بە لەوانە

پارێزه‌ر یادگار عبدالله

1- بەوردی ناوەڕۆکی ئەو نوسراوەی کەئیمزای لەسەرئەکەی بخوێنەوە لەبەرئەوەی ئیمزا نیشان دانی ڕەزامەندی تۆیە لەسەرئەو نوسراوە
لەکاتی دروست بونی کێشەیەک دا ئەوە بەهەند وەرناگیرێت کەبڵێی ئاگاداری ناوەڕۆکی نوسراوەکە نەبووم
ڕۆژانە زۆرن ئەو هاوڵاتیانەی کەئیمزا لەسەر چەندین بەڵگەنامەئەکەن بەبێ خوێندنەوەی ناوەڕۆکەکەی کەئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە

2 – هەرگیز نەئیمزا بۆکەس بکە وەنەبهێڵە هیچ کەسێک لەبری تۆ ئیمزا بکات
ڕۆژانە هاوڵاتیان لەفەرمانگەکان دا ڕوو ئەدات ئیمزا لەبری یەک ئەکەن هەرچەندە لەم حاڵەتەدا نیەتیان کارئاسانی و هاوکاری ئەو هاوڵاتیانەیە ڕویان لەفەرمانگەکەیان کردوە بەڵام لەیاسادا ئەمە عوذر نیەو بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت بەوەی ئیمزا لەبری کەسێکی دیکە بکەی

3 – هەرگیز ئیمزا لەسەر وەرەقەی سپی مەکە
ڕوو ئەدات لەکاتی ڕێکەوتن یان نوسینی گرێبەستێک دا پێش ئەوەی بابەتەکە بنوسرێ لایەنێک یان دوو لایەنەکە ئیمزا ئەکەن لەسەر وەرەقەیەک کەهیچی تیادا نەنوسراوە ودواتر ناوەڕۆکەکەی ئەنوسرێ
لەڕاستی دا ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیەو پێویستە تەواوی ناوەڕۆکەکەی بنوسرێت و بخوێنرێتەوەو پاشان ئیمزا بکرێ

4 – کاتێک ئیمزا لەسەر نوسراوێک ئەکەی ورد بە لەوەدا کەپێویستە وشەکان بۆشایی لەنێوانیان دا نەبێ وەهەروەها سەیری کۆتایی نوسراوەکە بکە کەپێویستە ئاماژە درابێ بەکۆتایی هاتنی نوسراوەکە بۆئەوەی مەجالی ئەوەی تیادا نەبێ پاش ئەوەی تۆئیمزات کرد وشەیەک یان بابەتێکی دیکەی بۆ زیاد بکرێت
وەهەروەها هەوڵ بدە ئیمزاکانت یەک جۆر بن وگۆڕانکاریان تیادا نەکەی وە هەروەها پێویستە ئیمزا لەسەروی ناوەکەی خۆتەوە بکەی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close