نوسەران

لەبارەی گەندەڵییەوە

د.ئارام احمد وسوو

ئەرستۆ لەکتێبی ” لەبارەی گەردوون و گەندەڵییەوە” باس لە پێکهاتەی گەندەڵی دەکات لەناو سیستەم، ئەرستۆ روونی دەکاتەوە کە گەندەڵی شتێک نییە رووبدات بە سادەیی بەجۆرێک تەنیا ئەوە بێت شتێک بگۆڕێت، یان بەڵایەکت توش هاتبێت، بەو مانایەی کە هەندێک لە سیفەتەکانی بگۆڕێت، بۆنموونە، کاتێک توێکڵێکی کانزایی لە باری گەرمببونیدا دەگۆڕێت بۆ باری ساردبوونی، بێگومان شتەکە دەگۆڕێت، بەڵام هێشتا خراپ نەبووە. لەم بارودۆخەدا گەندەڵی روونادات، تەنیا بەگۆڕین و ڕیشەیی بوونی شتەکان نەبێت. بەمانیەکی تر، شتەکان گەندەڵ دەبن، کاتێک توخمە هەمیشەییەکانی دەگۆڕێن، کاتێک تۆ دەبێت بە گەنم گەندەڵ دەبێت تا ئەو کاتەی شتێکی تری لێ بەرهەم دێت.
گریمانەکانی ئەرستۆ ئەوە نیشان دەدەن، کە گەندەڵی وەک پڕۆسە بناسێنین، بەجۆرێک دەبێت کۆتای هەبێت، یانی تا ئەوکاتەی گەندەڵی خۆی خۆی لەناو دەبات.، بەو مانایەش پڕۆسەی گەندەڵی شەڕێکی سنورداری نیە گەر بمانەوێت وەک هێرش تێی بگەین، بەڵکو پێوستە وەک دەرەنجام لێی بڕوانین و بیری لێ بکەینەوە.
بیرکردنەوە لە پڕۆسەی گەندەڵی پێوستی بە معریفە هەیە چونکە ئەنجام و ڵێکەوتەی هەیە، بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵیدا پێوستی بەناسینی ئەمە هەیە: ئەو ئەنجامەی لە کۆتای پرۆسەکە پەیدا دەبێت کە گواستنەوەیە لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی تر ئەی ئەم قۆناغە خۆی چیە؟
🔵 دۆخەکە فرەجۆرە، بۆنمونە زانکۆی گەندەڵ پەیدابووە، کە وەک دەستگایەک ئیشی فرۆشتنی بڕوانامە، خوێندکاری بێ معریفە، پێگەیاندنی بەناو شارەزاو پسپۆڕە.
🔵 ئابوری گەندەڵ بووە و بۆتەهۆی دەرەنجامی دەرکەوتنی ئۆلیگارشیە داراییەکان.
🔵 دامەزراوە دادوەرییەکان، گەندەڵ بوون، کە لەلایەن چین و لایەن و حیزبەکان بەڕێوە دەبرێت، کە پاک و پیسی کێشەو ناکۆکیەکانی پێ لەیەک جیا ناکرێتەوە.
بۆیە ئەمە دەرەنجامی قۆناغێکی مێژووی مەترسی دارە بە شێوەیەک لە تەواوی جیهان بەنی ئادەم تێبینی زاڵبوونی پروپوچێتی لە هەموو کایەکانی ژیان دەکات، کە لەلایەن سیستەمی نیولیبرالیزمەوە بەڕێوە دەبرێت، پڕووپووچەکان زۆر بەشێنەیی دەستیان گەیشتووە بە هونەر و وەرزش و زمان و ئەدەب و ئاین، بەجۆرێک هیچ یەکێک لەم کایانە لە دەست ئازادی و خواستی مرۆڤدا نەماوە و بوون بە کایەی ململانێی بازرگانی و کرین و فرۆشتن.
دەبێت شێوەی نوێی ئەم دامەزراوانە پێناسە بکەین، تێگەیشتنی چۆنیەتی کارکردنیان و چۆن بتوانین ڕێگری لە ئیشە قێزەونەکانیان بکەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close