كوردستانهەواڵ

سلێمانی:کۆگایەکی خۆراک بەهۆی بوونی مشک لە كۆگاكه‌یدا دادەخرێت

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، کۆگایەکی عەمبارکردنی خواردەمەنی لە ناوچەی ژاڵە سەرووی شاری سلێمانی بەهۆی بوونی قرتێنەری مشک و جرج داخرا.

لەشکر حامید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەهەڵمەتێکی لیژنەکانیاندا بۆ پشکنینی کۆگانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەناوچەی ژاڵەی سەروو، دەرکەوت کۆگای کۆمپانیایەک پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە و قرتێنەرەکانی ( مشک و جرج) تیایدایە.

باسی لەوەشکردووە،  “بەپێی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە دروستبکات یاخود تیایدا عەمبار بکات پێویستە بەهەموو شێوەیەک رێگری لەهەبوونی قرتێنەرەکان بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.”

بابەتی دیكە

Close