كوردستانهەواڵ

کەسێک دەستگیرکرا کە بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند تۆمەتبارێکیان لە چەمچەماڵ دەستگیرکردووە کە بە فێڵ و بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لەناو بازاڕی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان بەناوی (ٲ، ق، ف) دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کردووە بەکەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە، بەناوی ڕێکخراوێکی خێرخوازی ساختە خۆی ناساندوە و بەڵێنی پێداون کەخانوویان بۆبکڕێت بەمەرجێک ( 20 ٪ ) لەسەدا بیستی نرخی خانوەکەی پێبدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا، تۆمەتبارەکەدا دانیناوە بەوەی کە بڕی (2500) دۆلاری ئەمریکی لە هاوڵاتی (ش،ح،م)، وەرگرتووە کەخێزانی شەهیدێکی پێشمەرگەیە، هەروەک پەیوەندیی بەکەسێکی دیکەشەوە کردووە و لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، کەبڕی (6000) دۆلاری ئەمریکیی لێوەربگرێت لەبەرامبەردا خانویان بۆبکڕێت.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکە دانیشتووی تەکیەی کاکەمەندە و تەمەنی (30) ساڵە.

راشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەپێی ماددەی (456) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی دیكە

Close