كوردستانهەواڵ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاندووە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دۆمیز – دهۆک نزیک لە بازەلان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دۆمیز – دهۆک لە بازەلان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە، دەشڵێت، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و زەرەر و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لەمساڵدا، بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە ٥٥٦ کەس بوونەتە قوربانی، کە ٤٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی دیكە

Close