كوردستاننوسەرانهەواڵ

حسن كركوكی:نوێنەرانی کورد ئەگەر ڕاستەکەن و نایانەوێت بۆ گیرفان و ژیانی خۆیان بمێننەوە فەرموو دەست لە بەغداد هەڵبگرن و بگەڕێتەوە کوردستان

نوێنەرانی کورد ئەگەر ڕاستەکەن و نایانەوێت بۆ گیرفان و ژیانی خۆیان بمێننەوە فەرموو دەست لە بەغداد هەڵبگرن و بگەڕێتەوە کوردستان
ئەوەی دەگوزەرێت لە بەغداد شەڕی یاسا و بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی هاوڵاتیانە، هەرێمی کوردستانیش بەشێکی گرنگە لەو سامان و داهاتەی وڵات، ئەوەش حکومەتی هەرێمە کە ئامادەی باشی نیە بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتی و بژێوی ئەم میللەتە تا دێت باری سەرشانی خەڵک قورس دەبێت و سامان و داهاتی کوردستانیش تا دێت دیار نامێنێت و ون دەبێت، ژیانی خەڵکیش ناڕەحەت و ئەستەم دەبێت، نوێنەرانی کوردیش ئەگەر ڕاستەکەن و نایانەوێت بۆ گیرفان و ژیانی خۆیان بمێننەوە فەرموو دەست لە بەغداد هەڵبگرن و بگەڕێتەوە کوردستان و گوشار لەسەر هەرێم و بەغدادیش دروست بکەن تاوەکو مووچەی خەڵک دابین بکرێت و لەوە زیاتر ئەرکی خەڵک قورس نەبێت، چونکە بەڕاستی ئیتر هەقی قبوڵ کردن نیە و ناکرێت لەوە زیاتر خەڵک لە ناڕەحەتی و زەحمەتدا ژیانی بەڕێ بکات و نوێنەرانی هەرێم و حکومەتی هەرێمش شەڕی بژێوی و ژیانی خۆی بکات و ململانێ سیاسیەکانی خۆیان بخەنە ئەستۆی خەڵک و بە زیان بۆ خەڵک بشکێتەوە.
حسن كركوكی ” کادیری پێشکەوتووی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دیكە

Close