كوردستانهەواڵ

هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تەم زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی داپۆشیوە و مەودای بینین زۆر کەمبووەتەوە، هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا نووسیویەتی: “ئێستا تەم زۆربەی شەقام و رێگایەکانی داپۆشیوە بەتایبەت رێگایەکانی دەرەوە، بۆیە واپیویست دەکات:.

1-لێخوڕین بەخێراییەک بکرێت کە کەمتر بێت لە خێرایی دیاریکراو بەهێماکانی هاتووچۆ.

2-تێپەڕاندن ئەنجام نەدرێت لە رێگا تاکسایدەکان تاکو بەرچاو روونییەکی تەواو نەبێت.

3-تەرکیز زیاد بکرێت وەچاو و مێشک و دەست و قاچ هەمووی خەریکی لێخوڕین بێت بە تەنها.

4-مۆبایل بەکارنەهێنرێت بۆ سناپکردن و قسەکردن

5-گلۆپی تەم دابگیرسێنە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close