كوردستانهەواڵ

سلێمانى؛ تەرمى کچێک لەشەقامى شەست مەترى سلێمانى دۆزرایەوە

تەرمى کچێک لە شەقامى شەست مەترى سلێمانى دۆزرایەوە کە شوێنەوارى فیشەکێک بە جەستەیەوە دیارە.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو شەممە (9/11/2020) تەرمى کچێک لە شەقامى شەست مەترى سلێمانى، لە ناو ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کیا ئۆپتیمادا دۆزرایەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كان شوێنەوارى فیشەک بە جەستەى تەرمەکەوە دیارە، بەڵام تائێستا نازانرێت رووداوەکە کوشتن بووە یان خۆکوژى.

وتیشى؛ پۆلیس دەستى کردوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

بابەتی دیكە

Close