كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ لە پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆ لەبارەى داهاتەکانى هەرێم دەکرێت

ئەمرۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، پرسى هێرشەکانى داعش بۆسەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە و داهاتەکانى هەرێمیش بەشێکە لە بەرنامەى کارى ئەو دانیشتننە.

بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان، تەوەرێکى دانیشتنەکە تایبەتە بە خستنەڕوى بەدواداچون و راسپاردەى لیژنەکانى کاروبارى پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم سەبارەت بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

تەوەرێکى دیکەى ئەو دانیشتنە تایبەت دەبێت بە خستنەڕوی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close