كوردستانهەواڵ

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستبەسەر کیلۆیەک مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستگیراوە بەسەر کیلۆیەک مادەی هۆشبەر و دوو تۆمەتباریش دەستگیر کراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتی مادە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، مادەکە لە جۆری کریستاڵە و دوو تۆمەتباریش بەگوێرەی مادەی ١٤ی یاسای مادە هۆشبەرەکان دراونەتە دادگا و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشبنکۆفدا گیراوە.

بەهۆی تەشەنەکردنی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکانەوەنەوە لە هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندارەکانی ئەو دۆسییە، تا ئێستا چەند جارێک هۆشداریان داوە لەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە هەرێمی کوردستان ڕوو فراوانبوون دەکات.

بابەتی دیكە

Close