كوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی وەزیران: بە تووندی ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەکەین

حکومەتی هەرێم ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێـشمەرگە دەکات و دەڵێت هەر هێرشێکی لەم جۆرە هێرشە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان.

حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕاشیگەیاندوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەم هێرشەی ئەمڕۆش کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکات و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێم دەکەین .ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێی سنوری ئامێدی بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی پێشمەرگەدا تەقیەوە و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و دوو ئەفسەریش برینداربوون.

بابەتی دیكە

Close