كوردستاننوسەرانهەواڵ

ڕابوون مەعروف پیاوە دۆڕاوەکەی کایەی سیاسەت

لە گۆران نورییەوە بۆ ڕابوون مەعروف
ڕابوون مەعروف پیاوە دۆڕاوەکەی کایەی سیاسەت
گۆران نوری
دەمێک لێرەو لەوێ کۆمەڵێک هەراج فرۆشی سیاسی و کۆیلە و هەرزەی کلافام دەمی پیسی خۆیان دەڕژینن و ئەمانە جگە لە سەرئێشە بۆ خەڵک و کۆمەڵگا هیچ بەهایەکی تری ئەخلاقیان نییە، نەک هەر ئەوە بەڵکو ناونا تاوێک ژەهری خۆیان دەڕژێنن و بۆی دەردەچن.
ڕابوون مەعروف یەکێکە لەو کارەکتەرە دۆڕاوانەی کە بۆ تەنها ساڵێک جێی خۆی ناکاتەوە و خۆی مڵۆس نادات و بمێنێتەوە، چونکە هەر جارە و بە پەنجەی کەسانی تر هەڵسوکەوت دەکات و سەرچۆپی دەگرێت و دەستەمۆی لایەن و کەسی ترە، هەر بۆیە خێرا خێرا دەردەپەڕێت و جێگرنابێت لە شوێنێک، ئیتر ئەم جۆرە کەسانە لە حەیبەتی ئابڕوونەچوونی خۆیان دێن و ناشیرین بوونیان دەخەنە سەر لایەن و حزب و کەسایەتی تر، چونکە خۆیان کار بە ئەجیندای تر دەکەن و مەبەستی لایەنی تر جێبەجێ دەکەن و پرسی پۆخڵەواتی و ناشیرینی خۆیان دوور دەخەنەوە و دێن شتێ تر دروست دەکەن، ئێستا هەموو کەس دەزانێت ڕابوون مەعروف چی مەعروفێکە و چۆن و بەچی ئەدایەک سیاسەت دەکات و بۆ کێ دەکات ؟؟!!!!
هەر زۆر نییە هاوشێوەکانی ڕابوون مەعروف مەعروف بوون و لەناو کایەی سیاسی تردا هەرسی خۆیان هەڵهێنا و بینرانەوە، ئی خۆ ئەمانە هیچیان لە ڕابوون مەعروف ژیرتر نەبوون و بە پێچەوانەشەوە، ئاسۆی مەعروفی دیار دەکەوێت، چونکە ئەو کە نەتوانێت ئیدامە بە خۆی بدات لە جێگایەک بێگومان هەر زوو بەدیار دەکەوێت لە پشتی ڕابوونەوە چی مەعروفێک هەیە.
با ڕابوون بزانێت و بۆی مەعروف بکەین کە کارەکتەرەکانی بزووتنەوە بەقەد باڵای ئەو لە خەباتی شاخ و شار بۆ خزمەتی ئەم میللەتە و نیشتیمان پێلاویان دڕاندووە( دور لە ڕووی خوێنەری و دۆستان و ئازیزان) و بەقەد هەموو ژیانی خۆشگوزەرانی و هەبوونی خۆی و مەعروفەکانی پشتی ماندوو شەکەت بوون، ئەوان تا ئێستا شەکەتی جەست و ماندوویەتیەیان نەحەساوەتەوە، وەک ئەوانەی لە پشتی ڕابوونەوە مەعروفن بوونە خاوەنی ملیاران دۆلار و ڕەفاهەتی ژیان، ئاخر هەی ڕابوونی کاک مەعروف ، تۆ بۆ جارێکیش لە مەعروفەکەی لای خۆتیش بپرسە کە ڕابوونی ئیسلامی و خەباتی سیاسی و پەروەردەی و کۆمەڵایەتی ئەم ڕابوونە ئیسلامییە چوون بووە و چی کردووە، نەک بەو شێوە ناجوستیە دەمت وەربدەیت و بەمدی و ئەو دیودا دەست با بدەیت و تەنها بۆت هەیە یەک دەستت بجوڵێنیت.
ئاخر ئەو بزووتنەوەیەی تۆ باسی دەکەیت بەقەد ئەو چوار ساڵەت لە پارلەمانی کوردستان و ئێستای پەرلەمانی عێراقت هەر لە سەرەتای لە دایکبوونیانەوە تا ئێستا دەگات هەموو مووچە و بژێوی ژیانیان نەگەیشتوونەتە چارەکە مووچەیەکت، ئیتر تێناگەین ئەم دەم وەردانەت لە بزووتنەوە بۆچی و لەبەرچی؟؟
دڵنیابە ئێمە ناتوانین شوێنی کەسانێک بکەینەوە کە هەر جارەو لەسەر پەتێک و هەر ڕۆژەی بە ئاوازێک و هەر ساڵەی نمایشی لە شوێنێک بێت.
ئێمە هەین و بەردەوامیش دەبین ئەمڕۆ مەعروفەکانی پشتی تۆ هەموو جوهدی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ وەستانی جوڵەی ئەم بزووتنەوە ئیسلامییە، ڕاستە ئەمڕۆ بەو شێوەیەین بەڵام بەردەوامین لە شکاندنی بەربەستەکان و سبەینێ دێت گۆڕانی سیاسی هەر ڕوودەدات، ئەوکاتیش بزووتنەوە دەبینیتەوە و پەنجەی پەشیمانی دەگەزیت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close