تەندروستیكوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێم ساڵێکی خزمەت بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی زیاد دەکات

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، هەموو ئەو پزیشک و کارمەندانەی لە ڕوبەڕونەوەی کۆرۆنادا کاردەکەن قیدەمێکیان پێ دەبەخشرێت.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد پێدانی (قیدەمێک) پێشخستنی ساڵێکی خزمەت هەموو ئەو پزیشک و کارمەندانە دەگرێتەوە کە لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنادا کاردەکەن.

وتیشی وەک وەزارەتی تەندروستی سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین.

وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد تا ئێستا زیاتر لە 350 پزیشک و کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بوون.

د.سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە هەڵمەتێکی فروانی میدیای و رۆشنبیری لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەسەر خۆپاراستن ئەنجامبدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close