تەندروستیكوردستانهەواڵ

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا له‌ سلێمانی كەمدەبێتەوە نزیكه‌ی 2000 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا

لە ماوەی دوو ھەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا، ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دابەزیووە، ھەروەھا رێژەیەکی زۆری تووشبووانیش چاکبوونەتەوە. بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، دابەزینی ئامارەکانی تووشبوون بۆ پابەندبوونی زیاتری ھاووڵاتییان بە رێکارەکانی خوپارێزی دەگەڕێنێتەوە.

دوو ھەفتە پێش ئێستا بەھۆی زۆری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەنێو ھەندێك نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی شوێن بۆ وەرگرتنی تووشبووانی نوێ نەبوو، چەندین نەخۆش سەرباری خراپی تەندروستیان، لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون کە نەخۆشێک چارەسەر ببێت و ئەوان بچنە جێگاکەی، بەڵام ئێستا تاڕادەیەك دۆخەكە گۆراوە.

پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، ھەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە، بەڵام ئێستا بەراورد بە مانگی رابردوو ھەڵکشانی ژمارەکان کەمیکردووە. تەندروستی سلێمانی باشبوونی رەوشەکە تارادەیەک بۆ پابەندبوونی زیاتری ھاوڵاتیان بەرێکارەکانی خوپارێزی دەگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تەنھا لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا نزیكەی دوو ھەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاکبوونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close