تەندروستیكوردستانهەواڵ

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان خوێندنی ئۆنلاین رەتدەکاتەوە

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا نییە خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێتە ئۆنلاین و رەتیدەکاتەوە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ ئەوەدا نییە خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکاندا بکرێتە ئۆنلاین، چونکە هێشتا لە کوردستان ئەو ژێرخانە نییە. خەڵک بە تەواوی ئاشنای ئینتەرنێت و چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەو سیستەمە نین، هەموو ماڵێک لاپتۆپ و کۆمپیوتەری نییە، بۆیە دەبێت بیر لە رێگەی دیکە بکرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکو 16ی مانگی داهاتوو چاوەڕوان دەکەن، ئەگەر دەرگای ناوەندەکانی خوێندن کرانەوە، ئەوا کارێکی باش دەبێت، ئەگەرنا دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو بکرێتەوە.

لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی عێراقیش خوێندنی ئۆنلاین رەتدەکاتەوە.

لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق کرد کە بەهۆی کۆرۆناوە رایگەیاندوون.

لیژنەکە تێبینیی لەسەر هەوڵی بەکارهێنانی ئەزموونی خوێندنی ئۆنلاین هەبوو، بەو پێیەی تاوەکو ئێستا پێشوازیکردن لەو شێوە خوێندنە لەلایەن مامۆستایانەوە پێش قوتابیان لاوازە. جگە لەوەش خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە تەواوی عێراق لاوازە، ئەوە سەرەڕای پچڕانی رۆژانە. هاوکات پێویست ناکات بارگرانیی سەرشانی خێزانەکان زیاتر بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close