تەندروستیكوردستانهەواڵ

سلێمانی.. 52 هاووڵاتی كەرەنتینكراو دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە

لە دوای 14 رۆژ كەرەنتینكردن، 52 هاووڵاتی كەرەنتینكراوی شاری سلێمانی دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.
لەوبارەیەوە بڕیار ئازاد مەحمود یەكێك لە چاودێرانی كەرەنتینەكانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای 14 رۆژ 52 هاووڵاتی كەرەنتینكراو دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.
وتیشی “ئەو كەسانە چەندینجار پشكنینیان بۆ كراوە و سەلامەتن و هەڵگری ڤایرۆسەكە نین”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كەسانەی لە شاری سلێمانی كەرەنتینكراون زیاتر لە 14 رۆژ لە ژێر چاودێریدابون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close