تەندروستیكوردستانهەواڵ

“بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانەی لە سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون جێگیرە”

بەڕێوەبەری گشتيی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بارودۆخی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون جێگیرە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، بارودۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتیانەی لە شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون جێگیرە.
شەوی شەممە لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 كاتژمێردا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close