بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

خولی “نەسرەوتن”ی میدیایی كۆتایی پێهات

باسك-تایبەت

ئەمڕۆ شەممە بەرواری 24-9-2022 لە شاری سلێمانی مەكتەبی ڕاگەیاندن كۆتایی بە خولی نەسرەوتنی میدیایی هێنا كە بۆ ژمارەیەك لە ڕاگەیەندكارانی ئۆرگانەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجامی دابوو.لە خولەكەی ئەمڕۆ، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی وێڕای سوپاسی بەرپرس و ئەندامانی مەكتەبی ڕاگەیاندن لە وتەیەكیدا ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە بونیاتنان و گەشەسەندنی ڕاگەیاندنێكی بەهێز دەكەین.وتیشی”ڕاگەیاندنی ئێمە لە بری هێزی ماددی بە هێزی مەعنەوی و ئیمانی بەڕێوەدەچێت”.ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەروەردە و ڕاگەیاندن ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هەوڵە نەزۆكانەی كە بۆ تێكدانی ئاسایشی خێزان لە هەرێم پیادە دەكرێت.دواتر سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندن لە وتەیەكیدا سوپاسی ئامادەبوانی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پێویستە هەموولایەك هەوڵی تەواوەتی بدەین بۆ پێشخستنی ڕاگەیاندنی ئیسلامی.ئاشكراشیكرد، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی خولەكانی هاوشێوە و بەپێی توانایش هەوڵ دەدەین بۆ بەگەڕخستنەوەی ڕاگەیاندنەكانی بیستراو و بینراو.دواتر لە سێ خولی جیاوازدا كە لەلایەن پسپۆڕانی تایبەت بە بوارەكە وترانەوە، ئامادەبوان جەختیان لە بەردەوامبوونی ئەم جۆرە خولانە كردەوە و دواتر بە ئامادەبوونی خاتوو مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و بڕوانامەش درایە بەشداربووانی خولەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close