تەندروستیكوردستانهەواڵ

حکومەت مانگانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە خەرجدەکات

بە پێی دوو نوسراوی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە بڕیاردراوە مانگانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە خەرجبکرێت.

  بەپێی نووسراوی ژ ( 7291 ) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە ، وردەکاری ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی ، رزگاری ( هەولێر) ، هیوا ( سلێمانی ) ، ئازادی ( دهۆک) .

لە فەرمانی یەکەمدا ، بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەسەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر .

هەروەها بە پێی نووسراوی ژ ( 7293 ) لە 20 ی حوزەیران ، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی ( ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە ( بدل عیادە). کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان ، وردەکاری خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close