تەندروستیكوردستانهەواڵ

لە مانگی رەمەزاندا دەست بەسەر زیاتر لە 34 هەزار تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە مانگی رەمەزاندا 34 هەزار و 327 تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و 33 کۆگا و دوکان و شوێنی جیاش بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون.

بەگویڕەی ئاماری بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی “لە مانگی رەمەزان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، و ئیدارەی گەرمیان، 34 هەزار و 327 تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، 33 کۆگا و دوکانیش داخراون و 197 سەرپێچی جۆراوجۆر دیاریکراون و سەرپێچیکاران بە بڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دینار سزا دراون”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close