تەندروستیكوردستانهەواڵ

د. سامان بەرزنجی: لە (85%)ی ڤاکسینەکان بەکارهاتووە و هیچ لێکەوتەیەکی مەترسیدار تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە (85٪)ی ڤاکسینەکان لەلایەن هاوڵاتیان و چین و توێژەکانەوە وەرگیراوە و تا ئێستا هیچ لێکەوتەیەکی مەترسیدار تۆمارنەکراوە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەدەمەوە هاتنی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکیسن لەم هەفتەیدا بە بەراورد بە هەفتەکانی رابردو زۆربووە و شەش هێندەی پێشو هاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

دەشڵێت: پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت بە مەرجی بوونی نۆرەی تۆمارکراو، هیچ کەس و لایەنێک بەبێ (وادەی تۆمارکراو) ناتوانێت و مافی وەرگرتنی نابێت.

بە وتەی وەزیری تەندروستی هەرێم، لەکۆی (55) هەزار و (820)  ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا 85% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی هاوڵاتیان وەرگیراوە، خۆشبەختانە هیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیدار تۆمار نەکراوە.


راشیگەیاند، ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close