تەندروستیكوردستانهەواڵ

بانگەوازێکی بەپەلە لە بانکی خوێنی ھەولێرەوە

لە بانگەوازێكی بەپەلە بانكی خوێنی ھەولێر داوا لە خوێن بەخشان دەكات، ئەوانەی ھەڵگری جۆری (ناقس) بەشداری لە ھەڵمەتی بەخشینی خوێن بكەن كە تا یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: “لە کاتی سەردانیکردنی بانکی خوێن پابەندی سەرجەم رێنمایەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لە بەستنی دەمامک و دووری کۆمەڵایەتی”.

دەقی بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر:..

لە پێناو دابین کردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.

بانکی خوێن داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)

Aneg. Bneg. Oneg. ABneg.

بەشدار بن لە هەڵمەتیکێ خوێن بەخشین لە بانکی خوێن رۆژانە تا یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان

ناونیشان :- ب.بانکی خوێن پشت نەخۆشخانەی رزگاری

کات :- لە کاژیر 8:00 بەیانی تاوەکو 8:00 ئێوارە

تێبینی// تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بانکی خوێن پابەندی سەرجەم رێنمایەکانی خۆپاریزی دژی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بن لە بەستنی دەمامک و دووری کۆمەڵایەتی

بەڕیوەبەرایەتی بانکی خوێن

دوو شەممە 2021/4/5

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close