تەندروستیكوردستانهەواڵ

لە دامودەزگاکانی حکومەت رۆژێکی دیکەی هەفتە دەکرێتە پشوو


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند: ”رۆژانی پێنجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێم”.

راشیگەیاند، وەکو رێکاری نوێی دژ بە کۆرۆنا، رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە رێگا نادرێت هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەروەها، لە دوای کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان، خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: ” کافتریا و رێستۆرانتەکان لە کاتژمێر 9 ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی دادەخرێن. هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و پرسە و بۆنەیەک قەدەغەیە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close