تەندروستیكوردستانهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی داوایەك لە ھاووڵاتییان دەكات

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە ھاووڵاتییان دەكات، ھەر كاتێك نیشانەكانی كۆرۆنایان ھەبێت یان بەركەوتووی تووشبوانن پشكنین بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بۆ ھاووڵاتییان رایگەیاند: “ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو، بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە”.

ئاماژە بەوەشكراوە: “پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close