تەندروستیكوردستانهەواڵ

بەوێنە.. بڕێکی زۆر خواردەمەنی ماوەبەسەرچوو لە بازیان لەناوبران

لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بڕێکی زۆر خواردەمەنی ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەناوبران.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ناحیه‌ی بازیانیانكردووە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی لیژنه‌كاندا، (12) لیژنه‌ به‌شدارییان تیادا كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرت و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close