تەندروستیعێراقهەواڵ

50 ھەزار دانە ڤاكسین دەگاتە عێراق

لە چەند رۆژی داهاتوودا، 50 هەزار دانە لە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە سێ رۆژی داهاتوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە جۆری سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق، کە لە 50 هەزار دانە پێک دێت.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رەتیشیکردەوە، پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییان بە زۆر یان ناچاری بێت.

لە لایەكی دیكە دوێنێ 21/2/2021، ریاز حەلفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گوتبووی، کۆتایی ئەم هەفتەیە ڤاکسینە چینییەکە دەگاتە وڵاتەکەی.

پێشتر د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاندبوو: “لە ماوەیەكی نزیكدا 5 ھەزار ڤاكسین لە وڵاتی چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان”.

گوتیشی: “ئەو 5 ھەزار ڤاكسینە بۆ 2500 كەسە، چونكە ھەر كەسێك پێویستە لە مانگێكدا دوو ژەم ڤاكسین وەربگرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیادیكردووە، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 24 كاتژمێردا 3 ھەزار و 187 كەس تووشی كۆرنا بوونە و 27 كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close