تەندروستیكوردستانهەواڵ

بەوێنە.. دوو کارگەی شیرینی لە سلێمانی داخران

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو کارگەی شیرینی لە گەڕەکی کانی ئاسکان داخست و سەرۆکی لیژنەکانیش داوا لەهاوڵاتیان دەکات، لەو خواردەمەنیانە دڵنیابنەوە کە دەیخۆن.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبونیان بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکارگەی شیرینی لە گەڕەکی کانی ئاسکان داخستووە.

وتیشی، لەگەڵ نەبونی مۆڵەتی کارکردن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و نەشیاوی شوێنەکە بۆ کارگەی شیرینی، هەردو کارگەکە، شیرینیان بۆ عەرەبانە و دەستگێڕەکان دروستکردووە و لەنزیک مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیانکردووەتەوە.

سەرۆکی لیژنەکان داواشی لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد، لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی خواردەمەنییە ئامادەکراوەکانتاندا، لەپاکوخاوێنییان دڵنیاببنەوە و پاشان بیخۆن، جەختیشی کردەوە، لەکاتی هەبونی گومان لە هەرشوێنێک، لەڕێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بکەن.

لەشکر حەمید راشیگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردو کارگەکە (بێ ناون) داخراون و خاوەنەکانیشیان روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close